بووئین زەهرا؛ شیوا زارعی چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسی کورد سزای پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندرا

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ١٩:٣٨

هەنگاو؛ چوارشەممە ۳۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۶

شیوا زارعی، چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسی کورد و خەڵکی شاری قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای پێبژاردنی بڕی ۵۰ ملیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ۲۱ی ڕێبەندانی ۲۷۲۵ (۱۰ی فێبریوەریی ۲۰۲۶)، شیوا زارعی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری قەسری شیرین و دانیشتووی بووئین زەهرا سەر بە پارێزگای قەزوین، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت» لە لایەن لقی یەکی لێپرسینەوەی خانەی دادی گشتی و شۆڕشی بووئین زەهرا سزای پێبژاردنی پەنجا ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندرا.

شایەنی باسە کە، هێزە حکومەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەو ڕۆژنامەنووسەدا گرتووە.

بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ڕەخنەگرانە لە ستۆری لاپەڕەی تایبەتی ئەو چالاکە میدیاییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، بە نموونەی ئەنجامدانی تۆمەت لە لایەن ناوبراو نێو بردراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە