مهاباد؛ دەستبەسەرکرانی ئیلهام عەلیزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە
هەنگاو؛ یەکشەممە ۱۵ی خەرمانانی ۲۷۲۶
ژنێکی کورد بە ناوەی ئیلهام عەلیزادە (ناسراو بە سوهەیلا) و خەڵکی مهاباد، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا دەستبەسەر کراوە و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەتییەکانی ئەم دامەزراوەیە لە ئورمیە گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۱۵ی خەرمانانی ۲۷۲۶ (۶ی سێپتەمبەری ۲۰۲۶)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەیی ئیلهام عەلیزادە تەمەن ۳۰ ساڵ لە مهاباد، ناوبراویان بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.
هەنگاو زانیویەتی کە ئیلهام عەلیزادە دوای دەستبەسەرکران بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ئورمیە گواستراوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو زانیارییەکی ورد و ڕوون لە بەردەستدا نییە.