سنە؛ دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی فەرەیدوون نامداری و هاوژینەکەی بەناوی شوعلە ڕووحی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

١٦ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٥:٥٣

هەنگاو؛ دووشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٦

فەرەیدوون نامداری، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵی کورد و خەڵکی سنە، لەگەڵ هاوژینەکەی بە ناوی شوعلە ڕووحی، لە ئەنجامی هەڵکوتانی توندوتیژانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتدا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦ (٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦)، نزیکەی ١٥ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە شوێنی کاری فەرەیدوون نامداری هەڵیانکوتاوەتە سەری و بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەریان کردووە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات دواتر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتیی فەرەیدوون نامداری و هاوژینەکەیان بە ناوی شوعلە ڕووحی‌ دەستبەسەر کردووە. ئەم هێزانە هەروەها ماوڵی ئەو هاوژینە کوردەیان بە تەواوەتی پشکنیوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد و ڕوون لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوژینە بەدەست نەگەیشتووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەم بوارەدا بێئاکام ماوەتەوە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە