کوژران و بریندار بوونی ٢٢ کۆڵبەر لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ دا
هەنگاو: لەماوەی مانگی ئۆکتۆبردا دا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
هەنگاو: لەماوەی مانگی ئۆکتۆبردا دا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران کوژراون و بریندار کراون کە ٧٧٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٦ کۆڵبەریش بریندار بوون.
شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٧ حاڵەت (٥ کوژراو و ١٢ بریندار) کە دەکاتە ٧٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٣ حاڵەت (١کوژراو و ٢ بریندار ) کە دەکاتە ١٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٤.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٤.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٣ حاڵەت (٤ کوژراو و ٩ بریندار).
پارێزگای سنە: ٢ حاڵەت (٢ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ٧ حاڵەت (٢ کوژراو و ٥ بریندار).