بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری پاوە
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پاوە لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوی مین بە سەختی بریندار بوو.
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی نەوسوود لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوی مین بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٥ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێک لە سنووری شۆشمێی پاوە لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار و لاقێکی لە دەست داوە.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پاوە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ”ئەشکان فەتاحی“ تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی وەهبی و خەڵکی گوندی "وزڵی" نەوسوود ڕاگەیاندووە.
ئەشکان فەتاحی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان کراوە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای پاییزەوە ٤ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەردەشت، پاوە و سەقز بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.