بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە لە بەندیخانەی ئورمیە گیانی لەدەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە هۆی پێڕانەگەیشتن و وەدرەنگ خستن لە گواستنەوەی ب.

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٣:٣٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە هۆی پێڕانەگەیشتن و وەدرەنگ خستن لە گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٩( ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی پێرانەگەیشتن و پشت گوێ خستنی لە لایەن بەرپرسانەوە و درەنگ ناردنی بۆ ناوەندی دەرمانی، گیانی لەدەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو بەندکراوەی “مەرعان خەمۆ” خەڵکی ئاوایی گەچین سەربە تەرگەوەڕی ئورمیە ڕاگەیاندووە و کە لە نەخۆشخانەی “سەید الشهدا” ئورمیە گیانی لەدەست داوە.

مەرعان خەمۆ ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سپێندراوە و لە بەندی ١٥ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مرعان ڕۆژی هەینی بۆ ناوەندی دەرمانیەکی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوە و هەمان ڕۆژ بۆ بەندیخانەی گەڕاندوویانەتەوە بۆ بەندیخانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە