کۆڵبەرێک بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی هەورامان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.
٥ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٧:٢٩
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی هەورامان بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٢٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی دزڵی مەریوان بە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی هەورامان (بەرزاییەکانی تەتە) بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە ”هاشم ئەحمەدی“ ڕاگەیەندراوە کە لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی قورس بوونی کۆڵەکەیەوە تووشی جەڵتەی دڵ بووە.
هاشم ئەحمەدی دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ بووە، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە، بەڵام هەوڵەکانی پزیشکەکان بێ ئاکام ماوەتەوە.