کوژران و بریندار بوونی ٢١ کۆڵبەر لە مانگی نۆڤەمبری ٢٠١٩ دا
هەنگاو: لەماوەی مانگی نۆڤەمبردا لانیکەم ٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
هەنگاو: لەماوەی مانگی نۆڤەمبردا لانیکەم ٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبری ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٢١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە ٩٠٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون.
شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٩ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٣ بریندار) کە دەکاتە ٩٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (١کوژراو ) کە دەکاتە ٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٣ حاڵەت (٤ کوژراو و ٩ بریندار).
پارێزگای سنە: ٧ حاڵەت (٣ کوژراو و ٤ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت (١ بریندار).