باس لە گیان لە دەستدانی چندین کۆڵبەر بە هۆی سەرمابردویی دەکرێت
هەنگاو: پۆلێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی ملەی تەتەی هەورامان بە هۆی بارینی بەفرەوە ڕێیان ون کردووە و کەسێکیان بە هۆی سەرما گیان
هەنگاو: پۆلێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی ملەی تەتەی هەورامان بە هۆی بارینی بەفرەوە ڕێیان ون کردووە و کەسێکیان بە هۆی سەرما گیانی لە دەست داوە و چارەنووسی چەند کەسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوسزی ٢٧١٩ (١٧ی دێسامبری ٢٠١٩)، زیاتر لە ١٠ کۆڵبەر لە بەرزاییەکانەوە ملەی تەتە بە هۆی بارینی بەفر و باران ڕێیان ون کردووە و هەتا ئێستا یەکێکیان بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست داوە و برایەکیشی بە سەختی بریندار بووە و چارەنووسی چەندین کەسیان نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئازاد خوسرەوی“ خەڵکی شارەدێی ”نێ“ بە هۆی سەرمابردوویەوە گیانی لە دەست داوە و تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان. هەروەها برایەکی ناوبراو بە ناوی ”فەرهاد خوسرەوی“ دۆزراوەتەوە کە باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیرە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەاڵە، چارەنووسی باقی کۆڵبەرەکان نادیارە و گەڕان بە شوێن ئەواندا بەردەوامە.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە...