برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە بانە و هەورامان
هەنگاو: کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و کۆڵبەرێک لە سنوری هەورامان بە
٣ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٤:٤٦
هەنگاو: کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و کۆڵبەرێک لە سنوری هەورامان بە هۆی کەوتنە خوارەوە بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧١٩(٢٤ی دێسامبری ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چۆمان لە شاری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە تووندی بریندار کراوە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندارە “عەزیز عەزیزی” کوڕی حوسێ ن و خەڵکی ئاوایی بنەژاژی بانە ڕاگەیەندراوە. ناوبراو لە ئیستا لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری بانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلاح دەرزیانی” بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە گەردەنەی تەتە لە سەوڵاوا بە سەختی بریندار بووە.