کوژران و بریندار بوونی ٢٢ کۆڵبەر لە مانگی دێسامبری ٢٠١٩ دا
هەنگاو: لەماوەی مانگی دێسامبردا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
هەنگاو: لەماوەی مانگی دێسامبردا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی دێسامبری ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە ٧٣٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٨ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. ٣ کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٦ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٠ بریندار) کە دەکاتە ٧٣٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٥ حاڵەت (٢کوژراو و ٣ بریندار ) کە دەکاتە ٢٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١١ حاڵەت (٣ کوژراو و ٨ بریندار).
پارێزگای سنە: ١٠ حاڵەت (٥ کوژراو و ٥ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت (١ بریندار).