هێزەکانی تورکیا دوو کۆڵبەری کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری خەڵکی قوتوور سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا درا

١٠ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٩:٠٤

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەری خەڵکی کۆتوول سەر بە شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆبی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری شاری کۆتوول تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا دوو کۆڵبەری لاو، کە ئامۆزای یەکتریش بوون، بە سەختی بریندار کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی دەستڕێژی هێزەکانی تورکیا، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ”عەلی هادی زادە“ تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی بەشار و هەروەها ”حوسێن هادی زادە“ تەمەن ٢٩ ساڵ، کوڕی جەمیل، کە هەردوویان خەڵکی گوندی ”گیوەران“ی کۆتوول بوون، بە سەختی بریندار کراون. عەلی گوللە بەر سەری کەوتووە  و حوسێن گوللە بەر پشتی کەوتووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری وان لە باکووری کوردستان کراون و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە