کوژران و بریندار بوونی ١٩ کۆڵبەر لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ دا
هەنگاو: لەماوەی مانگی ژانویە لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
هەنگاو: لەماوەی مانگی ژانویە لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ١٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٩٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٣ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٦ کۆڵبەریش بریندار بوون.
شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٨ حاڵەت (٣ کوژراو و ١٥ بریندار) کە دەکاتە ٩٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (٣ بریندار ) کە دەکاتە ٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١٦ حاڵەت (٢ کوژراو و ١٤ بریندار).
پارێزگای سنە: ١ حاڵەت (١ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار).