لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ دا لانیکەم ٣٦ بەندکراو لەسێدارە دراون

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییندا لانیکەم ٣٦ هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە ٤ کەسیان ژن بوون.

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١١:٢١

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییندا لانیکەم ٣٦ هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە ٤ کەسیان ژن بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی ٣٦ بەندکراو لە ئێران جێبەجێ کراوە کە ١٣ حاڵەتی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بووە. ٢٣ بەندکراوی دیکەش لە بەندیخانەکانی ئورمیە، برووجێرد، بەندەرعەباس، شاری کورد، زەنجان، زاهیدان، شیراز، ئیسفەهان، مەشهەد، تەورێز و ئامۆڵ لەسێدارە دراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٢ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) و ٤ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لەسێدارە دراون.

دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان و هەروەها ٤ ژن لە ناو ئەو بەندکراوانەن کە لەسێدارە دراون.

ناسنامەی تەواوی ٢٤ کەس لەو کەسانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و ناسنامەی ١٢ کەسی دیکە هەتا ئێستا ئاشکرا نەبووە.

 

سەرچاوەکان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران

ئۆرگانی هەواڵی کۆمەلەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران

کەمپەینی چالاکانی بەلووچ

ماڵپەڕی حکوومەتی ڕۆکنا

ڕۆژنامەی حکوومەتی خۆراسان

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە