کوژران و بریندار بوونی نزیکەی ١٠ کۆڵبەر لە سنووری هەورامان

هەنگاو: هیزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆلبە

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٠٠:٠٦

 

هەنگاو: هیزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا  کۆلبەرێک  کوژراوە و لانیکەم ٨ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمیر ٨ی ئێوارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٦ی فێوریەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری شۆشمێ سەر بە بەخشێ نەوسوودی شاری پاوە تەقەیان لەکۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا لانیکەم کۆڵبەرێک کوژراوە و ٨ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆراتنەی کە بە هەنگاو گەیشتووە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی گوندی دشە سەر بە شاری پاوە بە ناوی ” ئەحمەد سەحرایی“ کوڕی موئمن“ بە سەختی بریندار بووە و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

هەروەها ٨ کۆڵبەری دیکە کە خەڵکی شارەکانی نەوسوود، پاوە، جوانڕۆ و سەوڵاوا بوون بە ناوەکانی“عەزیم ئەمین زادە“، ”جەبار محەمەدی“، ”زاهید نووری“، ”شاهد ئەداک“، تەها سولەیمانی“، ”جەلال نووری“، ڕەسووڵ هاشمی“ و ”شادمان سەیدی“ بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە کە خەڵکی شاری نەوسوود، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین هەڵکیان کواوەتە سەر پایگای سپای پاسداران لەو شارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە