لە یەک ڕۆژدا ١١ کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون، لە مانگی ڕێبەندان ٢٦ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ١١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون. بە پشتبەستن بە ئاماری هەنگاو لە ماوەی مانگ

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١١:١٠

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ١١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون. بە پشتبەستن بە ئاماری هەنگاو لە ماوەی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ ٢٦ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون کە زیاتر لە ٨٨٪ی ئەو حالەتانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمیر ٨ی ئێوارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٦ی فێوریەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری شۆشمێ سەر بە بەخشێ نەوسوودی شاری پاوە تەقەیان لەکۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و ٨ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆراتنەی کە بە هەنگاو گەیشتووە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی گوندی دشە سەر بە شاری پاوە بە ناوی ” ئەحمەد سەحرایی“ کوڕی موئمن“ بە سەختی بریندار بووە و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

هەروەها ٨ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “شادمان سەیدی”، “ڕەسووڵ هووشی”، “تەها سولەیمانی”، “جەلال نووری” و “زاهید نوری” خەڵکی جوانڕۆ، “شاهد ئەداک” خەڵکی سەوڵاوا و “عەزیم ئەمین زادە” و “جەبار محەمەدی” خەڵکی نۆدشە و پاوە بریندار بوون.

هەمان شەو لە سنوورەکانی پیرانشار و مەریوان دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “حوسێن حەقانی” و “کامران قادری” بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی “ئەرکان عەباسی” بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە لەو ژمارەیە ٢ کەسیان کوژراوە و ٢٤ کەسیان بریندار بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٣ حاڵەت واتە زیاتر لە ٨٨٪ی کۆی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و یان بریندار کراون و ٣ حاڵەتیش بەهۆی بەربوونەوە لەشاخ و سەرمابردوویی بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە