دوومین کۆڵبەری برینداری لە سنووری نەوسوود گیانی لە دەست دا

هەنگاو: یەکێک لەو کۆڵبەرانەی کە شەوی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرابو

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٤:٣٧

 

هەنگاو: یەکێک لەو کۆڵبەرانەی کە شەوی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گشتی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٧ی فێوریەی ٢٠٢٠)، یەکێک لەو کۆڵبەرانەی کە شەوی ڕابردوو لە سنووری شۆشمێ سەر بە شاری نەوسوود بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاند کە ”شاهد ئەداک“ تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی ژیوار سەر بە شاری سەوڵاوا بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

کاتژمیر ٨ی ئێوارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٦ی فێوریەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری شۆشمێ سەر بە بەخشێ نەوسوودی شاری پاوە تەقەیان لەکۆڵبەران کرد.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی گوندی دشە سەر بە شاری پاوە بە ناوی ” ئەحمەد سەحرایی“ کوڕی موئمن“ بە سەختی بریندار بووە و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

هەروەها ٧ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “شادمان سەیدی”، “ڕەسووڵ هووشی”، “تەها سولەیمانی”، “جەلال نووری” و “زاهید نوری” خەڵکی جوانڕۆ،  و “عەزیم ئەمین زادە” و “جەبار محەمەدی” خەڵکی نۆدشە و پاوە بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە