کوژران و بریندار بوونی ٢١ کۆڵبەر لە مانگی فێوریەی ٢٠٢٠ دا
هەنگاو: لەماوەی مانگی فێوریە لانیکەم ٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
هەنگاو: لەماوەی مانگی فێوریە لانیکەم ٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریە ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٧١.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٣ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٨ کۆڵبەریش بریندار بوون.
شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٥ حاڵەت (٢ کوژراو و ١٣ بریندار) کە دەکاتە ٧١.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٦ حاڵەت (١ کوژراو و ٥ بریندار ) کە دەکاتە ٢٨.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٥ حاڵەت ( ٥ بریندار).
پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت (١ کوژراو و ٥ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ١٠ حاڵەت (٢ کوژراو و ٨ بریندار).