لە مانگی فێوریەی ٢٠٢٠ دا لانیکەم ٢٢ بەندکراو لەسێدارە دراون
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییندا لانیکەم ٢٢ هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراوەرد لەگەڵ مانگی ژانویە ١٤ حاڵەت کەمی کردووە.
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییندا لانیکەم ٢٢ هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراوەرد لەگەڵ مانگی ژانویە ١٤ حاڵەت کەمی کردووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریەی ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی ٢٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کەرەج، کرماشان، ئورمیە، زاهیدان، شیراز، برووجیرد، ئیسفەهان، قوم و شیروان جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٠ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) و ٢ کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لەسێدارە دراون.
ناسنامەی تەواوی ١٨ کەس لەو کەسانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و ناسنامەی ٦ کەسی دیکە هەتا ئێستا ئاشکرا نەبووە.
سەرچاوەکان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران
ئۆرگانی هەواڵی کۆمەلەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ
ماڵپەڕی حکوومەتی ڕۆکنا
ماڵپەڕی حکوومەتی “دوات آنلاین”