بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئانفلۆانزا لە بەندیخانەی ئیلام
١٩ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٢٢:٢٤
هه‌نگاو: بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئانفلۆانزا لە بەندیخانەی ئیلام و پشت گوێ خستنی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە، بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیەی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە.
به‌پێی راپۆرتی هەنگاو و بەپشت بەستن بە راپۆرتێکی ماڵپەڕی ماف نیوز، بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆانزا له به‌ندیخانه‌ی ئیلام و پێڕانه‌گه‌شتنی پزیشكی بووته هۆی دڵه‌ڕاوكێی به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیان.
راپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ندكراوانی به‌ندیخانه‌ی ئیلام له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی رابردوودا تووشی نه‌خۆشی ئانفلۆانزا بوون و دوای ئه‌وه‌ی براونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی زیندان پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه زیندان ئیمكانی ئه‌وه‌ی نییه به هه‌موو بهندكراوهكاندا رابگات و خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌بن.
كاربه‌ده‌ستانی زیندان هه‌تا ئێستا وڵامی داواكاریی به‌ندكراوه‌كانی بۆ پێدانی پێداویستیی پێویست له‌مه‌ڕ پێشگیری و چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌داوه‌ته‌وه.
جگه له لاوازیی جه‌سته‌یی، بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌و نه‌خۆشییه له به‌ندیخانه‌ی قه‌ره‌باڵغ و پێڕانه‌گه‌یشتن به‌و بارودۆخه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانیی به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیان.
شایانی باسه زیاتر له ١٣ به‌ندكراو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ندیخانه‌یان كردووه و نه‌خۆشییه‌كه‌یان وه‌ك نه‌خۆشیی ئانفلۆانزادیاری كراوه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له به‌ندیخانه‌دا تا ئێستاش هیچكام له به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ندیخانه‌كان لێدوانیان نه‌داوه.