مەریوان؛ دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە گوندی «نێ»

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ١٣:٠٢

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

سێ هاووڵاتیی کوردی بە ناوەکانی سامان خوسرەوی، هاوڕێ پەروازە و سارۆ ڕەوشەنی، خەڵکی گوندی «نێ»ی سەر بە شاری مەریوان، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکانیان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە چەندین ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی نێ و بەبێ پیشاندانی هیچ بەلگەیەکی یاسایی، ئەم سێ هاووڵاتییەیان لە ماڵی بنەماڵەکانیاندا دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە