کردنەوەی دۆسیەی دادوەری نوێ و بانگکردنی عەلی پوورداراب ڕۆژنامەنووسی خەڵکی کرماشان بۆ دادگا
هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
داواکاری گشتی و شۆڕشی پارێزگای کرماشان بە خستنەپاڵی تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژ بە نیزام»، دۆسیەیەکی دادوەریی نوێی بۆ عەلی پوورداراب، هاووڵاتیی کورد و ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی ئەم شارەخستووەتە گڕ.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (١ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، ئاگادارییەکی فەرمی بە مەبەستی ئامادەبوون لە دادگا بۆ ئەم ڕۆژنامەنووسە دەرچووە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دۆسیەی وەگەڕخراو دژ بە عەلی پوورداراب ڕەوانەی لقی ١٦ی لێپرسینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی پارێزگای کرماشان کراوە. بەپێی دەقی ئاگادارییەکە، ناوبراو دەبێت لە ماوەی ٥ ڕۆژ دوای ئاگادارکردنەوەکە، بە مەبەستی ڕاگەیاندنی تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژ بە نیزام» و پێشکەشکردنی بەرگرییەکانی خۆی سەردانی ئەم لقە بکات.
عەلی پوورداراب لە ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆکان و چالاکانی کرماشانە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە بەردەوامی خەریکی ڕوومالی هەواڵ، بەدواداچوون بۆ باری یاسایی و ڕەنگدانەوەی هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گیانبەختکراوانی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان و دۆخی بنەماڵە دادخوازەکان بووە. بانگکردنی ناوبراو لە ڕاستای زیاترکردنی زەخت و گوشارە ئەمنییەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان .