مەهاباد؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی شیرزاد پایانیانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ٢٠:٤٤

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شیرزاد پایانیانی، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەڵیانکوتایە سەر سەر ماڵی خێزانیی شیرزاد پایانیانی بەبێ نشاندانی هیچ جۆره بەلگەیەکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنیدا، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکاری شیرزاد پایانیانی بۆ ئاگاداربوونەوە لە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی بێئاکام ماوەتەوە.

 

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە