ئێعدامی نمایشیی بهندكراوێكی كورد
٢٠ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٦:٣٢
هەنگاو: دۆخی جەستەیی زیندانییەکی مەزهەبی کورد لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج دوای گەڕاندنەوە بۆ زیندان نالەبارە و بەرپرسانی زیندانی ئیزنی چارەسەری پزیشکی بۆ ئەو زیندانییە کوردە نادەن.
بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی "هێرانا" بڵاوی کردووەتەوە، دڵشاد وەسیمی زیندانی مەزهەبی خەڵکی پاوە سەرەڕای ئەوەی کە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەجەوە پێش بە چارەسەری پزیشکی ناوبراو دەگیردێت.
بەپێی ئەو راپۆرتە، دڵشاد وەسیمی رۆژی چوارشەممە ١٤ی رەزبەر، بە زۆر گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانە و بەوتەی شایەتحاڵان ئاسەواری لێدان بە روخساریەوە دیار بووە.
دڵشاد وەسیمی لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی شاری پاوەیە ، کە رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
ئەو زیندانییە کوردە بەمەبەستی ترساندن چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە پەتی سێدارە خراوەتە ملی و ئەمەش وای کردووە کە لەرووی دەروونیشەوە تووشی کێشە و دۆخی دەرونیشی ناجێگیر بێت.