بە ڤیدیۆ دۆخی خراپ و نالەباری قوتابخانەکانی کوردستان ببینە

٢٠ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٩:٥٧
  هەنگاو: گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەست ماڵپەڕی هەنگاو کەوتووە کە تێیدا بە ڕوونی دەردەکەوێت قوتابخانەکانی کوردستان چەندە کاولن و پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە. ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە قوتابخانەی یەکێک لە گوندەکانی شاری ئیسلام ئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان گیراوە کە خراپبوونی میچ و پەنجەرە و دیوارەکانی نێو پۆلەکانی قوتابخانەکە دەردردەخات. هەواڵدەرییەکانی خودی رژیم باس لەوە دەکەن لە سەدا ٣٠ی قوتابخانەکانی پارێزگەکانی ئورمیه، سنە، کرماشان و ئیلام پێویستە تێک بدرێن و سەرلەنوێ دروست بکرێنەوە، چونکە ئەو قوتابخانانە لە کەڵک کەوتوون و مەترسیی رووخانیان لە ئارادایە. رۆژنامەی کەیهان دەڵێت: ٩١ قوتابخانەی "نائەمن" بە ٢٥٠ کلاسی خویندنەوە لە پارێزگەی ئیلام  هەیە کە نزیک بە ٥٠ ساڵە کارکردیان هەیە و پێویستیان بە سەرلەنوێ دروستکردنەوەی بەپەلە و خێرا هەیە. هاوکات نزیک بە لەسەدا ٣٠ی بودجەی بەشی پەروەردە و راهێنانی ئەو چوار پارێزگا کوردستانییە، کەم کراونەتەوە. ئەم چوار پارێزگایە لە رووی داهات، نەوت و سەرجەم کانگا ژێر زەوییەکانی وەک زێڕ، ئاو، کانگای به‌ردی مه‌ڕمەڕ و جۆرەکانی دیکەی بەردی گرانبایی و سه‌رچاوه‌ ئاوییە شیرینەکان، ساڵانە دەیان ملیار دۆلار داهاتیان بۆ رژیم هەیە، بەڵام هەژاری، بێکاری، بێ ئاوی، نەخوێندەواری، نەبوونی قوتابخانه و کۆڵبەری بەشی خەڵكی کورد لەو داهاتەیە!!! [/video]

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە