داواکاری زیندانییەکی کورد بۆ مرەخەسی رەتکرایەوە
٢٠ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٢٢:١٨
هه‌نگاو: داواکاریی حەسەن رەستگاری مەجد بۆ وەرگرتنی مرەخەسی لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ئورمیەوە رەتکرایەوە.
به‌پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆیی هەنگاو، داواکاریی حەسەن رەستگاری مەجد، زیندانیی سیاسیی کورد بۆ وەرگرتنی مافی مرەخەسی، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیەوە رەتکراوەتەوە.
شایانی باسه كه ناوبراو پێشتریش كهوتبووە به‌ر هێرش و لێدانی كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه و به سەختی بریندار کرابوو و هاوكات به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه تووشی كێشه‌ی بیینایی بووه و پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه چاره‌سه‌ر بكرێ و تاهه‌نووكه ئه‌و كاره نه‌كراوه.
حه‌سه‌ن ره‌ستگاری مەجد تەمەن ٤٣ ساڵ و كوڕی مه‌جید و له رێكه‌وتی ٥ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٩٣ له ئورمییه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵگا، هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی و هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئورمییه‌وه به ١٥ ساڵ زیندان مەحکوم کرا.
شایانی باسه كه ناوبراو له هه‌موو دادگاكان‌دا به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.