لە بەندیخانەیەکی پارێزگای سنە ١٤ بەندکراو مەترسیی سێدارەیان لەسەرە

١٢ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٨:٥٢
هەنگاو: چواردە بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی شاری قوروە لە پارێزگای سنە کە سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە، لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی سزای سێدارەکەیانن کە١٠ کەسیان هاووڵاتیی کوردن.
 
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بەندیخانەی قوروە کە سەرجەم ٤٧ بەندکراوی مەحکووم بە ئیعدامی لێیە، ١٤کەسیان سزاکانیان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە یەکلایی بووەتەوە و چاوەڕێی بەرێوەچوونی حوکمەکانیان دەکەن کە ١٠ کەسیان کوردن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە سزای سێدارەی ئەو ١٤بەندکراوە کوردە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئێرانەوە پشتڕاست و یەکلایی بووەتەوە چاوەڕێی بەڕێوەچوونی سزای سێدارە دەکەن.
ناوی ئەو چواردە بەندکراوە کوردە بریتییە لە:
١- ڕەزا سەمەدی، خەڵکی دێولان بە سزای (کوشتن)
٢ – فایەق ڕەشیدی، سەردەشت (ماددە هۆشبەرەکان)
٣ – ڕەسووڵ حەیدەری، خەڵکی قوروە، (کوشتن)
٤ – سوهراب ڕەمەزانی، خەڵکی قوروە، (کوشتن)
٥- هاشم قەرەقزلوو، خەڵکی قوروە، (مادە هۆشبەرەکان)
٦ – حەسەن کازم لوو، خەڵکی قوروە، (مادە هۆشبەرەکان)
٧ – بابەک حەسەن‌زادە، خەڵکی سەردەشت (مادە هۆشبەرەکان)
٨ – ئیمان لەشکری، خەڵکی دێگولان، (کوشتن)
٩ – حوسێن دەروێش کوچەکی، خەڵکی دێگولان (کوشتن)
١٠ – سەعید زارعی، خەڵکی ئەبهەر، (کوشتن)
١١ – ڕەزا پەروانە، خەڵکی هەمەدان (ماددە هۆشبەرەکان)
١٢ – فەرەج ئەمیری قزلە، خەڵکی قوروە (ماددە هۆشبەرەکان)
١٣ – کوورش ڕەزایی‌پوور، (ماددە هۆشبەرەکان)
١٤ – زەینەب شاحوسێنی (ماددە هۆشبەرەکان)
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە "کوورش ڕەزایی‌پوور و زەینەب شاحوسێنی" ژن و مێردن و نزیکەی ٥ ساڵ لەوه‌پێش بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر و پیشتر لە زیندانی هەمەدا بوون و دوایی گوێزراونەتەوە بۆ زیندانی قوروە.
 
زیندانی ناوەندیی قوروە، لەسەر ڕێگەی دەروەر و لەسەر جادەی قوروە بۆ هەمەدان هەڵکەوتووە و زیاتر لە ١٠ کیلۆمەتر لە شار دوورە کە زیاتر لە ٦٠٠ کەس تێیدا بەند کراون کە نزیکەی ٤٥%یان بە تۆمەتی گیرۆدەبوون و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان بەند کراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە