١٢ هاووڵاتیی سەردەشتی سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا
١٩ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٤:٥٨
هەنگاو: ١٢ هاووڵاتیی کوردی شاری سەردەشت کە بە ڕووداوی گیان لەدەستدانی کچێکی مەهابادی کە ساڵی پار لە هۆتێلێکی مەهاباد خۆی خستە خوارەوە ناڕهزایههتییان دهربڕیبوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە زیندان سزا دران.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی خەبەریی موکریان، دادگای حکوومەتی ئێران لە سەردەشت بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" حوکمی ١٢ساڵ زیندان و دیەی ١٦ملیۆن و ٢١٠هەزار تمەن جەریمەی بەسەر ١٢هاووڵاتیی کورددا سەپاندووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەو حوکمە لە بەرانبەر ناڕەزایهتیی هاووڵاتیانی سەردەشتدا دراوە کە پاڵپشتی و پشتیوانییان لە "فەریناز" کچە کوژراوەکەی هۆتێل "تارا"ی مەهاباد کردبوو. سەرچاوەکە ناوی هاووڵاتییە کوردەکانی بەم چەشنە ڕاگەیاندووە "١ – سەردار ئیسماعیلی ٢– ڕامین حەسەنزادە ٣- سەفا حەسەنپوور ٤ – سوههیلا زوبەیری ٥ – هێمن جەنەتیار٦ – سامرەند ئەحمەدزادە ٧ – ئامانج شێخەپوور ٨ – سامان مەلکاری ٩ –حوسێن پەری ئاقایی ١٠ – محەمەد قادریان ١١ – کامڵ ڕەسووڵپوور ١٢ – فەرهاد شێخانی."
مانگی دووەمی وەرزی بەهاری ساڵی 2015 پاش مەرگی گوماناویی کچێکی لاو بەناوی فەریناز خوسرەوانی لە هۆتێل "تارا"ی مەهاباد، ناڕەزایەتییەکی زۆری هاووڵاتیانی ئەو شارە و خەڵکی سەردەشتی لێ کەوتەوە کە هیزە ئەمنییەکانی ئێران جەماوەرێکی زۆری خەڵکی مەهابادیان دەستگیر کرد و هاوکات بە دەیان کەسیش بریندار کران.