هەنگاو ناسنامەی ٦ کوردی مەحکووم بەسیدارە لەمەشهەد ئاشکرا دەکات
٢٣ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٦:٥٣
هەنگاو: شەش بەندکراوی کورد لەبەندیخانەی مەشهەد ڕاگیراون کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی سزاکەیان دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ٦ بەندکراوی کوردی مەحکووم بە سزای سێدارە کە خەڵکی شارەکانی سەرەدەشت، مەریوان، بۆکان و مەهابادن، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەشهەد ڕاگیراون و چاوەڕوانی ەبڕێوەچوونی سزاکەیان دەکەن.
هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو ٦ بەندکراوە کوردەی بەشێوەی خوارەوە ڕاگەیاند؛
١_ بەختیار پەناهی تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی مەریوان کە ساڵی ٢٧١٥ (٩٤) دەستەبەسەرکراوە.
٢_ سڵێمان مەجیدپوور تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی مەهاباد و ساڵی ٢٧١٣(٩٢) دەستبەسەر کراوە.
٣_عەلی جەعفەری تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی سەردەشت و ساڵی ٢٧١٥(٩٤) دەستبەسەر رکاوە.
٤_ سەعید عەبدوڵڵازادە تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی مەریوان و ساڵی ٢٧١٦(٩٥) دەستبەسەر کراوە.
٥_ پەیمان حەسەنی(قەرەگوێزی) تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی بۆکان و ساڵی ٢٧١٤(٩٥) دەستبەسەر کراوە.
٦_ ڕەسووڵ حەسەنزادە تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی سەردەشت و داڵی ٢٧١٦(٩٥) دەستبەسەر کراوە.
ئەو ٦ بەندکراوە کوردە کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەشهەد ڕاگیراون ، بە تۆمەتی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.