خۆکوژی 3 منداڵ و لاوێک لە مەهاباد
٢٤ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٠٣:٥٩
هەنگاو: دوای خراپتر بوونی بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی لە ئێران،تەمەنی خۆکوشتن،تووش بوون بە مادە سڕکەرەکان و هەروەها کێشە کۆمەڵایەتیکان،ڕۆژ بەدوای ڕۆژ دێنە خوارەوە لە شاری مەهاباد لە حەوتووی ڕابردوودا ٤ منداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، رۆژی شەمە ٢١ی خەزەڵوەر،سەعید عەلی پوور تەمەن ١٧ساڵ و خەڵکی ئاوایی ئیندرقاشی مەهاباد،لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە لە حەوتووی ڕابردوودا،منداڵێکی تەمەن 8 ساڵان بە ناوی "گزینگ ماندێگا" لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشت.
گزینگی ٨ ساڵان خەڵکی ئاوایی "لەج" سەربەشاری مەهاباد بوو کە تاک ئێستا هۆکاری خۆکوژیەکەی ناڕوونە.
دەوترێ لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا دو لاوی دیکە کە لەڕیگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژیان دابو لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە توانراوە پێش بە خۆکوژییان بگیردرێت.
بەوتەی کارناسانی کۆمەڵایەتی،سیاسەتی هەڵاواردنی ڕێژیمی ئێران،بێکاری،هەژاری لەڕادەبەدەر کە دەرئەنجامی سیاسەتە هەڵەکانی ڕێژیمی ئێرانە،ڕۆژ بەدوایڕۆژ کۆمەڵگا زیاتر تووشی کێشەکۆمەڵایەتیەکان دەکات.