کارزان لەژێر نەشتەرگەریدایە، ئەگەری لەدەستدانی سۆمای چاوەکانی هەیە
٢٤ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٤:٢٨
هەنگاو: ئەو لاوە مەریوانیەی کە ڕۆژی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دوو دەست و چاوەکانی بیرندار بوون، ئەمڕۆ لەیەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی تاران نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەو لاوە مەریوانیەی کە ڕۆژی رابردوو لەگوندی سەردۆشی ئەوشارە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی "ئیمام عەسەن" لەشاری تاران نەشتەگەری بۆ دەکرێت.
هەواڵنێری هەنگاو لەشاری مەریوان ناسنامەی ئەو لاوە تەمەن ٢٢ ساڵەی "کارزان محەممەدی" ڕاگەیاندووە.
یەکێک لە نزیکانی کارزان بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە کارزان لەو رووداوەدا دوو دەست و چاوەکانی بریندار بوون و سۆمای چاوەکانی بە نەشتەرگەری ئەمڕۆوە گرێ دراوە و ئەو ئەگەرە هەیە کە بۆ هەمیشە سۆمای چاوەکانی لەدەست بدات.
کارزان ڕۆژی ڕابردوو و لەکاتی بەستنەوەی ئەسبەکەی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی سەرەتا ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان و دواتر بۆ تاران گوێزرایەوە.