چالاکێکی سیاسیی کورد ڕاپێچی گرتووخانە کرا

٢ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٨:١٤
هەنگاو: لەدرێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد، چالاکێکی دیکەی کورد دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمی ئیسلامی، چالاکێکی دیکەی سیاسیی کوردیان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حکومەکەی رەوانەی زیندانیان کرد. نیوەی مانگی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران، سەید مستەفا فەیزوڵاپوور کوڕی ڕەسووڵ ـیان لە ماڵەکەیدا بە فەرمانی دەزگای قەزایی دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانە کرد. ئەم هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی عەلیاوای بۆکان، بە تۆمەتی ئەندامەتیی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە ٦ مانگ زیندان سزا دراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە