پیرانشار.. هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

٤ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٧:٤٧
هەنگاو: شەپۆلی دەستبەسەرکردنی لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە و ئەمجارەیان لاوێکی پیرانشاری دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری پیرانشار ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی "ناسر خزری" تەمەن ٢٩ ساڵ راگەیاندووە. ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شەقامی "مەنگووڕ" و لەلایەن هیزە لیباس شەخییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە