مانگنامەی ئێعدام لە کوردستاندا ( ئۆکتۆبری ٢٠١٦)
٢٠ سەرماوەز ٢٧١٦، ٢٢:٢٧
هەنگاو: ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" ڕاپۆرتی پێشێلکاریی مرۆڤ بەشێوەیەکی مانگانە و بەردەوام بڵاو دەکاتەوە، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی نۆڤەمبردا سزای سێدارەی ١٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سزای سێدارەی ١٥ هاووڵاتیی کورد لەبەندیخانەکانی سەڵماس، ئورمیە، مەهاباد، قوروە و قەزوێن بەڕێوە چووە کە بەبەراوەرد لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبر ٩ حاڵەت زیادی کردووە.
ناسنامەی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : ئیرەج محەممەدی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.
٢ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : دەروێش مونەزەمی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.
٢ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : شوعەیب حاتەمی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.
٢ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : فەرهاد ئەحمەدی خەڵکی سنە بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.
٧ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : ڕەحیم محەممەدپور خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لەبەندیخانەی مەهاباد لەسێدارە درا.
٧ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : مێهدی خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لەبەندیخانەی مەهاباد لەسێدارە درا.
٧ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : محەممەد رەسوڵ حەیدەری خەڵکی قوروە بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" لەبەندیخانەی قوروە لەسێدارە درا.
٧ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : بابەک حەسەن زادە خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لە بەندیخانەی قوروە لەسێدارە درا.
١٤ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : عارف ئیسماعیلی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.
١٤ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : مەحکووم خدری خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.
١٤ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : کەرەم قولی زادە خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.
١٤ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : فایق عابدی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.
١٤ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : جەواد ئەسغەری خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان " لەبەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا.
٢٤ ی نۆڤەمبر ٢٠١٦ : جەمشید تەهامی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان" لە بەندیخانەی مەهاباد لەسێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ١٣ حاڵەت لەو ١٥ حاڵەتە واتە ٨٧%ی بە تۆمەتی "تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان" لەسیدارە دراون و ٢ حاڵەتیش واتە ١٣% بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" لەلایەن دەسگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەها ٨ کەس لەو هاووڵاتیانەی کە لەسێدارە دراون خەڵکی ئورمیە بوون و شارەکانی سەردەشت، مەهاباد و قوروە بە ٢ حاڵەت و شاری سنەش بە ١ عالەت لە پلەکانی دواتر جێیان گرتووە.
کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوە (هەنگاو) رێگە پیدراوە.