کەیوان کەریمی رەوانەی بەندی ٨ی زیندان ئێڤین کرا

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٧:٥٦
هەنگاو: سینەماکارێکی کورد پاش ١٨ رۆژ راگیران لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئێڤین، سەرئەنجام بۆ بەندی ٨ی ئەو زیندانە گوازرایەوە. بەپێی راپۆرتی ماڵپەری مافی مرۆڤیی هەنگاو، رۆژی دووشەممە ٢٢ی سەرماوەز، کەیوان کەریمی، سینەماکاری کورد، دوای ١٨ رۆژ راگیران لە قەرەنتینەی بەندی ٤ی زیندانی ئڤین، گۆزرایەو ەبۆ بەندی ٨ی ئەو زیندانە. ئەو زیندانییە کوردە، لە ماوەی ١٨ رۆژ ڕاگیران لە ژووری تاکەکسی، لە مافی چاوپێکەوتن و تەلەفۆن کردن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها هەواخۆری، بێبەش بووە. ئەو سینەماکاە کوردە پێشتر بەهۆی دروست کردنی فیلمێک لەژێر ناوی "نووسین لەسەر دیوارەکانی شار" بە تۆمەتی تەبلیغ بەدژی نیزام و سووکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانی رژیم، حوکمی ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری و لێدانی ٢٢٣ قامچیی بەسەردا سەپابوو. ئ ەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا، ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراو و هەروەها لێدانی ٢٢٣ قامچیی بۆ پشتڕاست کرابوویەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە