کامێران؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی ڕامین مەحموودی

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٦، ١٥:٣٠

هەنگاو؛ چوارشەممە ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٦

ڕامین مەحموودی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کامێران،  لە سێ ڕۆژ پێشەوە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (٢٠ی جولای ۲۰۲۶)، ڕامین مەحموودی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "ئەڵک"ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە سرنوشت و باری تەندروستیی ناوبراو تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥دا (١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) بە بەکارهێنانی توندوتیژیی زۆر و لێدان لە کامیاران دەستبەسەرکرابوو و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنە گواستراوەتەوە.

هەروەها، پێشتریش لەلایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەرکرابوو و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تۆمانی بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

ڕامین مەحموودی بۆ ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بووە و دوای جیا بوانەوە لەو حیزبە، گەڕابووەوە بۆ زێدی خۆی.

تا کاتی دارشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و سرنوشتی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە