جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئیرەج ئیبراهیمیزادە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام
هەنگاو؛ چوارشەممە ۳۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۶
سزای سێدارەی ئیرەج ئیبراهیمیزادە، بەندکراوی تەمەن ۳۷ ساڵی کورد و خەڵکی شاری ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۳۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۶ (۲۲ی جولای ۲۰۲۶)، سزای سێدارەی ئیرەج ئیبراهیمیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابۆوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە ڕێکەوتی ۱ی خەزەڵوەری ۲۷۲۳ (۲۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۳)، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرا و لە لایەن لقی دادگای تاوانەکانی پارێزگای ئیلام سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.