کەرەج؛ جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ئەیووب موحێبی، بەندکراوی خەڵکی نوورئاوا

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ٢٠:١٣

هەنگاو؛ هەینی ۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

سزای لەسێدارەدانی ئەیووب موحێبی، بەندکراوی تەمەن ۴۰ ساڵی کورد و خەڵکی شاری نوورئاوا (دولفان)، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۳۰ی پووشپەڕی ۲۷۲۶ (۲۱ی جوولای ۲۰۲۶)، سزای لەسێدارەدانی ئەیووب موحێبی خەڵکی دۆلفان لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەیووب موحێبی لە ۴ ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی نەخوازراو لە ڕەوتی تێکهەڵچوونێکی سەرشەقامدا دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو تۆمەتبار کرابوو کە لە ڕەوتی ئەم تێکهەڵچوونەدا بەبێ مەبەستی پێشوەختە کەسێکی کوشتووە، بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆی لێخۆشنەبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران یان ئۆرگانەکانی سەر بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە