زیندانییەکی کورد، بە دانانی ١ ملیارد تمەن بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

٢٤ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٧:٤٢
هەنگاو: هاووڵاتییەکی بانەیی، پاش نزیک به ٣ مانگ دەستەبسەری، بە دانانی بارمتەیەکی یەک ملیارد تمەنی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێێ راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، حوسین دانشمەند، زیندانیی کوردی خەڵکی بانە، بە دانانی بارمتەیەکی یەک ملیارد و پەنجا ملیۆن تمەنه لە زیندانی سنە ئازاد کرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار، وێڕای پشتراست کردنەوەی ئەم هەواڵە، رایگەیاند، کە ئەو زیندانییە کوردە رۆژی سێ‌شەمە ٢٣ی سەرماوەزلە زیندانی سنەوە گەڕاوەتەوە بۆ شاری بانە. حوسێن دانشـەند، یەکێک لە پیلەوەرەکانی سنووری نێوان بانە و هەریمی کوردستان بووە، کە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەوەکانەوە دەستەبسەر و رەوانەی زیندانی سنە کرابوو. پێشتر ماڵپەڕی "هەنگاو" لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە نەخۆشی و ئازاری گورچیلەی حوسین دانشمەند کردبوو، کە بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، تووشی خوینبەربوونی گورچیلە هاتبوو. حەسەن دانشمەند، برای حوسین دانشمەند، مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە شاری بانە دەستبەسەر و دواتر رەوانەی زیندانی شاری سنە کرابوو، کە هەتا ئێستا چارەنووسی دۆسیەکەی روون نەبۆتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە