بریندار بوونی کۆڵبەریکی دیکە لە سەلاسی باوەجانی

٢٨ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠١:١٧
هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی سەرماوەز، کۆڵبەریکی کوردی دیکە بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم لە سنووری سەلاسی باوەجانی بریندار کرا. هەواڵنێری "هەنگاو" لەو شارە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی "ئەکرەم ڕەمەزانی" کوڕی "ڕەعمان" و خەڵکی گوندی ئیزگڵە ڕاگەیاند. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە بە هۆی گواستنەوەی چەند دەبە کازۆیل کەوتووەتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیم و بە توندی بریندار بووە. ئەکرەم ڕەمەزانی دوای پێکران جووەتە کۆما و بەمەبەستی چارەسەری ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان کراوە و لەئێستادا لەژیر چارەسەریی پزیشکیدایە و بە وتەی پزیشکان باری تەندروستی ناجێگیرە. ڕۆژی سێشەممە ١٦ی سەرماوەز، کۆڵبەریکی دیکەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی "ئەیووب سەروەری" بەتەقەی هیزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم بریندار کرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە