هاجەر پیری لە بەندیخانەی تەورێز مانی گرتووە

١٨ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠١:٢٤
هەنگاو: بەندکراویکی سیاسی کورد  لە بەندیخانەی تەورێز مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، هاجەر پیری بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە ماوەی ٤ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،ئەم بەندکراوە خوازیاری گواستنەوەی بۆ بەندێکی باشە و لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ بەفرانبارەوە مانگرتنی خۆی دەست پێ کردووە. هاجەر پیری تەمەن ٣٣ساڵ، بانەمەڕی ١٣٨٦ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری نەغەدە وە دەستبەسەر و ماوەی ٧ مانگ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە ڕاگیرابوو. ئەم بەندکراوە سیاسیە،ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٦ لە دادگایی شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی “ئەمندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕێژێمی و هەوڵدان دژ بە ئاسایشی ڕێژیم” لە لایەن قازی حساری ١٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. هاجەر پیری ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانبار،دوایی ٩ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانەی شاری کرمان،بە دەستبەنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری تەورێز گوازرایەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە