مەریوان.. چالاکێکی مەدەنی بانگهێشت و دەستبەسەر کرا + بەڵگە

١٨ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٧:٢٢
هەنگاو: لەدرێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنی و هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم بۆ سەر چالاکانی مەدەنی مەریوان، دانا لەنج‌ئاوایی بانگهێشت و دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئەمڕۆ شەممە ١٨ی بەفرانبار، دانا لەنج‌ئاوایی چالاکی مەدنەی دانیشتووی مەریوان لەلایەن لقی یەکەمی دادیاری دادگای مەریوانەوە بانگهێشت و بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کرا. ئەو چالاکە مەدەنیە لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک نووسیویە کە دادوەر بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" ئەو حوکمەی دەرکردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دانا لەنج‌ئاوایی دوای دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە. ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژ بە نیزام لەریگای ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان و پشتیوانی کۆڵبەران و گردبوونەوە دژ بە هاتووچۆی تانکرە نەوتەکان لە جاددەکانی مریوان، سکاڵای لەو چالاکە مەدەنییە کردووە. دانا لەنج‌ئاوایی پێشتر و لەرێکەوتی ٤ی رێبەندانی ١٣٩٢ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی مەریوانەوە دەستبەسەر و سەرەتاکانی مانگی جۆزەردانی ٩٣ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆرشی مەریوانەوە سزای ١ سال زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٤ی خەرمانانی ٩٤ پاش نزیکەی ٢٠ مانگ مانەوە لە گرتووخانە، ئازاد کرابوو.   15826452_816102925197394_7270124874010352181_n  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە