برینداربوونی ٥ کۆڵبەر لەسنووری پیرانشار

٢٢ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٥٨
هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم لە سنووری پیرانشار،بووە هۆی بریندار بوونی ٥ کۆڵبەری کورد کە کەسیکیان تەمەنی ١٦ ساڵە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی"هەنگاو" ڕۆژی سێشەممە ڕێکەتی ٢١ی بەفرانبار،تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم لە سنووری حاجی عۆمەران،بریندار بوونی ٥ کۆڵبەری کوردی لێ کەوتەوە. هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەم ٥ کەسەی "ئیسماعیل ئەفشار" کوری ئیبراهیم، "حاسڵ" کوری تەها، "جەعفەر" کوری ڕەحمان، "مامە ئاتەشبەرگ" کوری حەمزە و "بێهنام محەممەد رەش" کوری شۆڕش، ڕاگەیاندووە. جێگای ئاماژەیە کە ئیسماعیل ئەفشار تەنیا ١٦ ساڵ تەمەنی هەیە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ٥کۆڵبەرە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان دا بوونە و بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی  رێژیم دراونەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ. ئەم ٥ کۆڵبەرە  ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی شاری پیرانشار لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە