برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد لەپیرانشار

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢١:١٧
هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بەهۆی کەوتنە ژێر بارەوە لاقێکی شکا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناسنامەی "خدر" بە هۆی کەوتنە ژێر بارەوە بریندرار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. هەواڵنێری "هەنگاو" ڕایگەیاند کە لەو رووداوەدا لاقێکی خدر شکاوە. ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پیرانشار کراوە. سێ شەممەی حەفتەی رابردووش ٥ کۆڵبەری کوردی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران بریندار کرابوون.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە