کۆتایی مانگرتنی سەعید شێرزاد پاش ٣٩ ڕۆژ دوورینەوەی لێو

٢٦ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٣٦
هەنگاو: سەعید شێرزاد، زیندانیی سیاسیی کورد پاش ٣٩ ڕۆژ مانگرتنی ناڕەزاتەتی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، دوێنێ شەممە ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەعید شێرزاد زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان، کە ٣٩ ڕۆژ پێش ئێستا مانی لە خواردن گرتبوو و لێوی دووریبووە، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. ئەم زیندانییە سیاسییە بەندکراوە کە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانی سیاسیی ئەو گرتووخانەیە و ناڕەزایەتی بە شێوازی هەڵسووکەوت لەگەڵ بنەماڵەی زیندانییە سیاسییەکان و هەروەها بێبەشبوون لە مافی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی بە دوورینەوەی لێو مانگرتنی ڕاگەیاندبوو. دواجار دوێنێ شەممە ٢٥ بەفرانبار و پاش ٣٩ ڕۆژ مانگرتن، دانیشتنی سەعید شێرزاد لەگەڵ بەرپرسانی گرتووخابەی ڕەجایی شاری کەرەج و بەڵێن بۆ بەدواداچوونی خواستەکانی، کۆتایی مانگرتنی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردەی لێ کەوتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە