ڕاوەدوونانی کۆڵبەرانی کورد کوژرانی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

٢٦ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٤٠
هەنگاو: ڕاوەدوونانی پۆلێک لە کۆڵبەران و تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژرانی کۆڵبەرێکی کوردی لێکەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانبار، پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد لە دەڕەی شلێری مەریوان دوای ئەوەی دەکەونە بۆسە هێزە ئینتزامییەکان لە ڕووی ناچارییەوە بەرەو کوێرە رێگاکان دەڕۆن و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە یەکێکیان لە هەڵدێری شاخێکەوە بکەوێتە خوارەوە. هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی "ئازاد فەیزی" کوڕی تۆفیق و خەڵکی گوندی سپۆرەی سەقز راگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ئەوەی ئەو کۆڵبەرە کوردە لە بەرزاییەوە بەر بووەتەوە، هەوڵەکانی خەڵکی ناوچەکە بۆ گەیاندنی بە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی بێ ئاکام ماوەتەوە و لەرێگادا گیانی لە دەست داوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەماوەی ساڵی ٢٠١٦ی زایینیدا ٤٩ کۆڵبەری کورد گیانیان لە دەست داوە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە