بێبەش کردنی کەیوان کەریمی لە چارەسەریی پزیشکی

٢٨ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٢٥
هەنگاو: سەڕەڕایی پێویستی کەیوان کەریمی بە چارەسەریی پزیشکی،ئەو هونەرمەندە کوردە لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئێڤینەوە،لە هەموو خزمەتە پزیشکیەکان،بێ بەش کراوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەی مافی مرۆڤی "هەنگاو"،کەیوان کەریمی،دەرهێنەری خەڵکی بانە کە لە بەندی ٨ ی بەندیخانەی ئێڤین ڕاگیراوە، سەڕەڕایی ئەوەیکە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا سییەکانی چڵک و توشی خوێن بەر بوون بووە،لە چارەسەری پزیشکی بێ بەش کراوە. ماڵپەری "هێرانا" لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە پزیشکەکانی بەندیخانە لەو کاتەوە لەو بەندیخانە ڕاگیراوە،چەندین جار بە بۆنەی چڵک و خوێن بەربوونی سییەکانیەوە،ویزیتیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کەیوان ێویستی بەچارەسەری پزیشکی جیددیە و دەبێ بچێتە نەۆشخانە بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێک لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە نەدراوە. شایانی باسە کە کەیوان کەریمی لە ماوەی نەخۆشیەکەی لە بەندیخانە دا تەنیا دەرمانی هێور کەرەوەی ئازاری لە بێهداری وەر گرتووە و هیچ چارەسەریەکی جیددی لە پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشیەکەی بۆ نەکراوە. کەیوان کەریمی ڕۆژی چوارشەمە٣ی سەرماوەز،دوایی بانگێشت کردنی بۆ دادسەرایی شەهید موقەدەسی بەندیخانەی ئێڤین،دەستبەسەرو بۆ تێپەر کردنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا. ئەو سینەماکارە کوردە پێشتر بەهۆی دروست کردنی فیلمێک لەژێر ناوی “نووسین لەسەر دیوارەکانی شار” بە تۆمەتی تەبلیغ بەدژی نیزام و سووکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانی رژیم، حوکمی ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری و لێدانی ٢٢٣ قامچیی بەسەردا سەپابوو. ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا، ١ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراو و هەروەها لێدانی ٢٢٣ قامچیی بۆ پشتڕاست کرابوویەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە