کچێکی ٢١ ساڵان بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

٢٩ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٠:٥٤
هەنگاو: کچێکی گەنجی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری سنە بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی "ههەنگاو"، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بەفرانبار، کچێکی گەنجی خەڵکی گوندی "ئاڵیاوا" سەر بەناوچەی کەڵاتەرزانی سنە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سنە ناسنامەی ئەو کچە گەنجەی "ساریا ئەمجەدی" تەمەن ٢١ ساڵ ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە بە هۆی کێشەی خێزانی و  بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی راو خۆی کوشتووە بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکرو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەسەرەتای مانگی بەفرانبارەوە ٦ ژنی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە