چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بۆکان سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

٣٠ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٤:٣٢
هەنگاو: دادگایەکی ئورمیە سزای ٣ ساڵ زیندانی بە سەر چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بۆکاندا سەپاند. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئیسماعیل سانیار چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئەورمیەوە بە ٣ ساڵ زیندان حوکم دراوە. ئەو حوکمە لەلایەن لقی ١٠ی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە و بە تۆمەتی " هەوڵدان دژی تەناهی وڵات لەرێگای پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەکانی تایبەت بە پرسی مافی مرۆڤ و میدیا بیانییەکانی دەرەوەی وڵات" دەرکراوە. ئیسماعیل سانیار ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بۆکانەوە دەستبەسەر و پاش یەک مانگ بە داناننی بارمتە ئازاد کرابوو. دانیشتنی دادگای ئەو چالاکە کوردە ١٦ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ لە دادگای شۆڕشی بۆکان بەڕێوە جوو بوو کە دادگای حومی بە بێ تاوانی ناوبراو دابوو. دادستانی بۆکان ناڕەزایەتی بەو حوکمە دەربڕی و پەروەندەی ئیسماعیل سانیاری بە مەبەستی پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای پیداچوونەوەی ئورمیە کرد کە سەرماوەزی ئەمساڵ حوکمەکەی بەریوە چوو و سزای ٣ ساڵ زیندانیان بەسەر ناوبراودا سەپاند. ناوبراو ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی جاریکی دیکە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بۆکانەوە دەستبەسەر کرابوو.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە