فواد یوسفی لەسەر داوای چالاکانی مەزهەبی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

٣٠ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٩:٥٥
هەنگاو: فواد یووسفی بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە گرتووە ڕەجایی شاری کەرەج لەسەر داوای چالاکانی مەزهەبیی کورد کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێنا. بەپێی راپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی جوارشممە ٢٩ی بەفرانبار، فواد یووسفی بەندکراوی مەزهەبی کوردی خەڵکی سنە دوای ٢٤ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. یەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژێک پێشتر چەند کەسایەتیی ئایینیی کورد یەک لەوان حەسەن ئەمینی حاکم شەرعی کوردستان داوایان لەناوبراو کردبوو کە واز لە مانگرتن بهێنێت. ناوبراو لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانبارەوە  بە هۆی ” نەخۆشی دەروونی و نەبوونی هێزی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی” مانی لە خواردن گرتووە. ئەو زیندانییە مەزهەبییە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شار سنەوە دەستبەسەر و سزای هەشت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. ناوبراو شەش ساڵە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بە بێ مافی مەرەخەسی ڕاگیراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە